نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ئێران و پاکستان گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان

نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە ئێران و پاکستان گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان

 

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی  ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەلانی کەم دوو هەزار پەنابەری ئەفغانستان دوای دیپۆرتکردنەوەیان لە پاکستان و ئێران گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم کۆچبەرانە لە ڕێگەی سنووری ئیسلام قەڵا لە پارێزگای هێرات چوونەتە ئەفغانستان.

هەروەها، سێشەممەی ڕابردوو، 224 پەنابەری ئەفغانی دوای دەرکردنیان لە پاکستان لە ڕێگەی سنووری سپین بۆڵداک لە پارێزگای قەندەهار و سنووری تورغەندی لە پارێزگای نەنگەرهار، گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top