مـــیـــونــشــــن.. سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای وڵاتان كۆ بووەوە
لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسی باڵای وڵاتان كۆ بووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی2ی2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پەراوێزی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و پشتگيريى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و فراوانكردنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه پێرسێس تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد.
هەر لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەدا، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ بۆريس پيستۆريوس وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا، ڕۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له شه‌ڕى دژى داعشدا به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدانى له پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكرايينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.
لە درێژەی دیدار و كۆبوونەوەكانیی ئەمڕۆیدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد كه له ئه‌نجامى شه‌ڕ له غه‌ززه و لێكه‌وته‌كانى هاتووه‌ته ئاراوه. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌حرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤاتيكان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا و ستايشى دۆخى پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه قه‌داسه‌تى پاپا به ڕێز و خۆشه‌ويستييه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ڤاتيكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى، وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌بێت.
هەر ئەمڕۆ شەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م بن حوسه‌ين، شاى ئوردن، كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت.
هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له ناوچه‌كه، باس كرد.
لە درێژەی كۆبوونەوەكانیدا لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له چوارچێوەی دووه‌م ڕۆژى به‌رنامه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، ئەمڕۆ شەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئيلهام ئه‌لييێڤ سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى دووباره پيرۆزبايى له ئه‌لييێڤ كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵات، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پێويست بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى، كرده‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه باسيان له ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌ولێر كرد كه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌لييێڤ، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) بانگهێشت كرد كه بڕياره ئه‌مساڵ له ئازه‌ربايجان ئه‌نجام بدرێت.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا داكۆكييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كرده‌وه.