نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16 له كۆنفرانسى ئاساييشى مينوشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئارامیی سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگن.
به‌ڕێز ليندنه‌ر جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و له پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌زر هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى باشكردنى دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، يارمه‌تيى ئێزدييان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى.
دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی پێداگيرى كرد كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى له زووترين كاتى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.