نـــاوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە میونشن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا لە میانی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لێکەوتەی شەڕ لە غەززە دەکەن.
رۆژی هەیینی، 16-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا باسیان لە کاریگەرییەکانی شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌وه کرد.
"هەروەها مەترسی ئەو شەڕانە له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى وڵات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ،" ئەمەش بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ رێگه نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييه‌كان به‌دوور بگرێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ يارمه‌تى و پشتگيريى به‌ريتانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى و جه‌ختى له بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه.