نــێــچــيــرڤــان بارزانى به فه‌رمى بانگهێشتی نه‌مسا کرا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و وەزیرەکەی نەمسا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانیی بۆ وڵاتەکەی کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 16-02-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنی له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له‌گه‌ڵ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه. لە کۆبوونەوەکەدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاساييش و سه‌قامگيريى جيهان و كاريگه‌ريى خراپيان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژيانه‌وه، خسته‌ڕوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا هاوڕا بوون كه "ده‌بێت رێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه هه‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی و ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ داكۆكييان له خواستى دوولايه‌نه كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا. لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێزيان به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشت كرد بۆ سه‌ردانێكى نه‌مسا."
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌ى دۆستانه و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى نه‌مسا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى خواست ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر ببێت.