سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد و چەند بابەتێك تاوتوێ كران.
ئەمڕۆ سێشەممە 6/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتيى نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لێ کرد و هيواى سهركهوتنمی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.
كونسوڵى گشتيى بهريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچە و گرنگیی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
