لە کەناراوەکانی ئەفریقیا دوازدە ماسیگری بەلوچ کوژران و ڕفێنران
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم دوانزە ماسیگری بەلووچ لەلایەن کۆمەڵێک چەتەی دەریایی وڵاتی سۆماڵەوە لە ئاوەکانی ئەفریقیا بە بارمتە گیراون و یەکێکیان بە گوللە كوژراوە.
ناسنامەی ئەوهاووڵاتییەی کوژراوە ئاشكرا كراوە بە ناوی "جەمشید بەردی تەمەن 19 ساڵ" هەروەها ناسنامەی سێ ماسیگری ڕفێنراو بە ناوەكانی "مختار بەردی تەمەن 17 ساڵ و ئەسڵەم بەردی تەمەن 24 ساڵ و زکەریا بەردی تەمەن 20 ساڵ" دانیشتووی گوندی پارگ كە دەکەوێتە شاری کەناڕەک، باس کراوە، كە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو ماسیگرە ڕفێنراوانە لەبەردەستدا نییە.
گوڵان: سەردار خەلیل