هەڵەکانی دادگای فیدراڵی لەتەفسیر بۆ دەقەکانی دەستوور
ئایا ئەو لایەنە کامەیە کەدیاری دەکات کە ناوچەیەک کێشە لەسەرە یاخود نا؟
دەقی ماددەی (93/ دووەم) مافی دادگای باڵای فیدڕاڵیە (دەقەکانی دەستوور ڕوون بکاتەوە) ئەم تایبەتمەندییە لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە قۆناغی ڕاگوزەری ساڵی 2004 و لە یاسای دادگای فیدڕاڵی نەبووە ، بەڵکوو دەستووری2005 دایهێناوە.
دەقەکانی دەستوور هەرچەند ورد بن، بەڵام لە ناوەرۆکدا گفتوگۆیەکی زۆر لەبەر ناڕوونی و لێک چووەکانی لەخۆ دەگرێت، دەبیت لایەنێک بەم ئەرکە هەڵسێت، مەبەست لە ناڕوونی دەق؛ بێ توانای لە بەدیهێنانی ویستی دانەری دەقی دەستوورە یان بێ توانای لەجێبەجێکردنی دەق لەو کێشەیەی هاتوۆتە بە پێویستی بەگەڕانە بۆ زانینی مەبەستی سەرەکی دانەری دەستوور، ئەرکی ڕوونکردنەوەی دەستوور دادگای باڵا لە سیستەمی دادوەری دەسپێردرێت.
هەر بۆیەش لەو کاتەدا زیاتر گرینگی ئەو یاسایەمان بۆ دەردەکەویت ئەگەر هاتوو لایەنەک لەلایەنەکان بیانەوێت شیکردنەوە بۆ دەقەکی دەستووری بکەن بۆ نموونە ئەو هەڵە گەورەی کە کاتی خۆی لە بەرانبە ڕهەرێمی کوردستان لەسەر شیکردنەوەی دەقێکی دەستووریکرا کاتەک کە ئەندامەکی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای شیکردنەوە لە بارەی " ناوچە کێشەلەسەرەکان "داوەتەوە.
لە وڵامی پرسیاری یەکەک لە ئەندام پارڵمانەکانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان کەداوای شیکردنەوەی " ناوچە کێشەلەسەرەکان " دەکات ئەو پرسیارانە ئاڕاستەی کردووە، لە 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕاڵی/ 2017) بەو جۆرە وڵامی داوەتەوە:
ئایا ئەو لایەنە کامەیە کەدیاری دەکات کە ناوچەیەک کێشە لەسەرە یاخود نا؟ دادگا پێیوایە ئەو لایەنە لەماددەی (140/یەکەم) ی دەستووردا دیاری کراوە بەپێ ی ماددەی 53/ٲ یاسای ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە. وەکوو لە مادە دەستووریەکەدا دیارە حکومەتی فیدڕاڵی ئەولایەنەیە کە ڕاوێژ پێشکەشی دەسەڵاتی یاسادانان دەکات دەربارەی ئەو ناوچە کێشە لەسەرانە و دەکەونە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم وەکوو لەماددەی 53/ٲ دیاریکراوە.
کێشەی گەورەی ئەم بڕیارە لە بەشی یەکەمی وەڵامی پرسیاری دوەمدایە ، چ لەدێڕی 17 و 18 ی بڕیارەکەی دادگادا هاتووە، کەدەڵێت ( (تجد المحکمە بان الاراضی المتنازع علیها هی تلك الاراضی التی كانت تدار من حكومە ٲقلیم کردستان) واتە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەو ناوچانەن کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش 19/3/2003 بەڕێوە دەبران، بەم پێیەش، لەبری ئەوەی کەرکووک و بەشێکی موسڵ ودیالە و سەڵاح الدین ناوچەی کێشە لەسەربن ، ئەوا سلێمانی و هولێرو دهۆک دەبنە ناوچەی کێشە لەسەرئەوە ئەو مەترسییە گەورەیەیە کە دەبیت کورد حسابی بۆ بکات.
************
1. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە :یاسای دادگای باڵای فیدڕالی عێراق ژماره (30) لسنة 2005.
2. عقيل لفته حبيب ، "دور المحكمة الاتحادية العليا في حل المنازعات بين الحكومة الاتحادية والمحافظات غير المنتظمة في اقليم"(بەدەستهێنانی بروانامەی ماستەر،زانكۆی قادسية/ كۆلێژی یاسا، لە 2005)ص 5.
3.لە ڕێکەوتی 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕالی/ 2017)بریاری لە سەر دراوە و لە پێگەی دادگای باڵای فیدراڵی
4. لە ڕێکەوتی 29/10/2017 بڕیاری (ژمارە 113/ فیدڕالی/ 2017)بریاری لە سەر دراوە و لە پێگەی دادگای باڵای فیدراڵی
5.مادەی (140)یەكەم: دەسەڵاتـی ڕاپەڕاندن هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی پێداویسیتەكانی مادەی (58) لە یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە هەموو بڕگەكانیەوە.