بــه ســه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووه‌وه

بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 2ی 2024، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆ بووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
(كوردستان 24) بڵاوی كرده‌وه كه له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی عێراق و ناوچەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی ناوخۆ تاوتوێ ده‌كرێت.