نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌رويج له ئوردن و عێراق كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نه‌رويج له ئوردن و عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌رويج له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى شنگال، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن سوود له پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى نه‌رويج وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت. باڵيۆزی نه‌رويج دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت".
ته‌وه‌رێكى دیکەی کۆبوونەوەکە، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ده‌ر‌هاويشته و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكراینا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش بووە.