مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان تورکیا و کازاخستان
ئەمساڵ تورکیا و کازاخستان مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش بە ناوی "رێگای پڵنگ-2024" ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کازینفۆرم، بڕیارە ئەمساڵ (2024) زنجیرەیەک مانۆڕی سەربازی نێودەوڵەتی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی كازاخستانەوە ئەنجام بدرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە مانۆڕی هاوبەشی "رێگای پڵنگ-2024"ی هێزە چەکدارەکانی کازاخستان و تورکیا، مانۆڕی هاوبەشی "بیرلەستیک-2024"ی کازاخستان، ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، قرغیزستان و تاجیکستان بەڕێوەدەچێت.
مەشقی هاوبەشی " برایەتی لەناونەچوو"ی هێزی ئاشتیپارێزی ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە پاییزی ئەمساڵدا لەلایەن کازاخستانەوە میوانداری دەکرێت.
هێزە چەکدارەکانی کازاخستان وێڕای بەنیازی ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی دووقۆڵی لەگەڵ ئۆزبەکستان، قرغیزستان، تاجیکستان و بیلاڕووس، لەگەڵ وڵاتانی هاوسنووری دەریای خەزەر (کازاخستان، ئازەربایجان، ئێران و ڕووسیا) بەشداری لە مانۆڕی دەریایی هاوبەشدا دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل