بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە لە بەرازیل ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە لە بەرازیل ڕوویدا

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە شاری تاراواکای ویلایەتی ئاکرێ لە بەڕازیل هەژاند.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر  لە ویلایەتی ئاکرێ لە بەرازیل ڕوویدا.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی نزیکەی ٦٠٩ کیلۆمەتر و ٦٦ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری تاراواکا ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی قوربانی و زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top