وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لێژنەی حکوومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان
ئەمڕۆ هەینی پێشەوا هەورامانی وتهبێژى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە كە شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان بوو.
دەشڵێ ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێمە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لێژنەی حکوومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی کردەوەی هاوشێوە."