ســـهرۆكی حــكــوومهتی ههرێمی كوردستان: له هێرشێكی بێپاساو و نامهردانه ههولێر كرایه ئامانج، بههیچ جۆرێك نابێ بێوهڵام بمێننهوه
پێش كهمێك (ئهمڕۆ سێشهممه 16/1/2024) مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له وتارێكدا له داڤۆس، ڕایگهیاند: له هێرشێكی بێپاساو و نامهردانه ههولێر كرایه ئامانج، بهداخهوه كاك پێشڕهو و كچهكهی شههید بوون، جێی شههیدهكان بهههشت بێ و هیوای زوو چاكبوونهوهی برینداران، ئهم هێرش و دوژمنكارییه، هیچ هۆكارێكی نییه و بێ پاساوه و ئهوهی له تواناماندا بووبێ كردوومانه تا خزمهتی خهڵكی خۆمان بكهین و پهیوهندییهكانمان لهگهڵ دراوسێكانمان پهره پێ بدهین، ئهم هێرشانه زۆر بێ هۆكارن و نابێ بههیچ جۆرێك بێ وهڵام بمێننهوه.
لهبارهی بهشداریكردن له كۆڕبهندیی جیهانیی داڤۆسهوه، سهرۆكی حكوومهت ڕایگهیاند: هاتین بۆ داڤۆس بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی كۆمپانیاكان و ئەو بەڕێزانەی كە بەشدارییان لە كوردیش هاوس كردووە بۆ یەكەمجار، بتوانین پەرە بە ئابووریی كوردستان بدەین و پەیوەندییە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دونیا و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان فراوانتر بكەین و ئەو بەرنامانەی كە دانرابوون بۆ ئەم چەند ڕۆژە، بەم شێوەیە ڕێكخرابوون. هیوادارم بتوانین لەسەر بەرنامەكانی خۆمان بەردەوام بین.
مهسرور بارزانی، ڕاشیگهیاندووه: بەڵام هەروەك بیستتان دوێنێ شەو لە هێرشێكی بێپاساو و نامەردانە، هەولێر دیسان كرایەوە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشە، چەندین كەس گیانیان لەدەست دا لەوانە كاكە پێشڕەو و كچەكەی و هەندێك كەسی تر لە خێزانی و هاووڵاتیانی تر بوون بە قوربانی و برینداریش بوون. هیوادارم جێی شەهیدەكان بەهەشت بێت و بریندارەكانیش زوو چاك ببنەوە.
سهرۆكی حكوومهت گوتیشی: ئەم هێرش و دوژمنكارییە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان هیچ هۆكارێكی نییە و بێپاساوە. ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەوەی لە تواناماندا بووە، كردوومانە بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین و بە شێوەیەكی ئاشتییانە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێشمان پەرە پێ بدەین. بەڵام بەداخەوە ئەم هێرشانە زۆر زۆر بێهۆكارن و نابێت بە هیچ جۆرێك بێ وەڵام بمێننەوە.
سهرۆكی حكوومهت، دهشڵێ: ئێمە دەزانین كە وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراقیش بەیاننامەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە جێی دەستخۆشییە و هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هەروەها یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هێرشانە كە دەكرێنە سەر خەڵكی بێتاوان و بێدەسەڵاتی كوردستان، كۆتایی بێت و ڕێگەمان بدەن ئێمە بە ئاشتی و بە ئازادی لە وڵاتەكەی خۆمان بتوانین بژین.
مهسرور بارزانی، دووپاتیشی كردهوه: من جارێكی تر دەستخۆشیتان لێ دەكەم بۆ بەشداریكردن لەم هەڵمەتەی كە بووە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بە ڕێگەی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، زیاتر خزمەتی خەڵك و وڵاتەكەی خۆمان بكەین. هیوادارم بەردەوام بین و ئەم هەوڵانەش ڕێگر نەبن لەوەی كە ئێمە بە ئامانجەكانی خۆمان بگەین.
له دوای وتارهكهی، چهند پرسیارێك له مهسرور بارزانی كرا و وهڵامی دانهوه
پرسیار: لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان چی دەڵێن؟
مەسرور بارزانی: هێزەكانی ئەمریكا لەسەر پێشوازیی عێراق لەوێن، ئەركیان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە. ئێمە پێمانوانییە كە تیرۆر كۆتایی هاتبێت. ئەو هێرشەی دوێنێ شەو كرا، بێپاساو و بێبنەمایە، ئێمە پێویستیمان بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ عێراق بگەڕێنینەوە.
پرسیار: قسەی جەنابتان چییە بۆ كاردانەوەی ئەمریكی و بەریتانییەكان؟ ئایا هەر سەركۆنەكردنە یان بە كردەیی هاتوونەتە سەرهێڵ؟
مەسرور بارزانی: ئێمە ئەمڕۆ هەندێك دیدار و كۆبوونەوەمان هەیە، ئەم پرسە بێگومان باس دەكرێن، چاوەڕێ دەبین تاكوو دیدارەكان ئەنجام دەدرێن و ئەوكاتە بەرچاوڕوونی زیاترمان دەبێت، چاوەڕێ دەبین تاكوو بزانین هەڵوێستی ئەم وڵاتانە چۆن دەبێت.
پرسیار: پێتانوایە وەڵامەكانی عێراق لە چ ئاستێكدایە؟
مەسرور بارزانی: حكوومەتی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و سەركۆنەی هێرشەكان دەكات. هەروەها تیمی لێكۆڵینەوەش لە هەولێرن و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن. ئەوان رایانگەیاندووە و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقیش راگەیاندراوی هەبووە.
پرسیار: ئێران بۆچی بەم شێوەیە هێرش دەكات؟
مەسرور بارزانی: ئەوەی ئێمەی شۆك كردووە ئەوەیە كە ئێمە بەشێك نین لە ئاڵۆزی و ئاڵنگارییەكان، كەواتە بۆچی ئێران هێرش دەكاتە سەر هەرێمەكەمان و هەولێر؟ هەروەها ئەم هێرشانەی ئێران لە چەندین ساڵی رابردوو كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان. نازانین هۆكاری پشت ئەم هێرشانە چین؟ بەڵام ئەوەی پێشكەشمان كردووە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان شوێنێكە پڕە لە ئاشتی و چاومان لەوەیە هەرێمەكەمان بەرەو پێشەوە ببەین. هیوادارین حكوومەتی عێراق و لایەنی نێودەوڵەتیش كار بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە بكەن.
پرسیار: پێشتریش چەندینجار لە لایەنی عێراقییەوە لێژنە بۆ لێكۆڵینەوە لەم هێرشانە پێكهاتووە، كەچی ئەنجامی نەبووە، بۆچی؟
مەسرور بارزانی: هەروەك باسم كرد ئێستا لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە لایەن حكوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە لە هەولێرە. دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و بەیانێكیشیان دەركردووە بۆ سەركۆنەكردنی ئەم هێرشە. هیوادارین تەنیا بە سەركۆنەكردن كۆتایی نەیەت و هەڵوێستی جددی وەربگیرێت بۆ ئەوەی چیتر ئەم جۆرە هێرشانە نەكرێنە سەر خاك و سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان.
پرسیار: چەندین جارە تەنها سەرمایەداران دەكرێنە ئامانجی هێرشەكان، ئەمە بۆچی؟
مەسرور بارزانی: ئەمە بۆ ئێمەش جێی پرسیارە، ئەوانەی كراونەتە ئامانج بە هیچ جۆرێك تێكەڵاوی هیچ كارێكی سیاسی یان سەربازی نەبوون، تەنیا كاسب و بزنسمانی سەركەوتوو بوون كە توانیویانە خزمەتی خەڵكەكەی خۆیان بكەن. ئێمە بە هەموو جۆرێك سەركۆنەی ئەم جۆرە هێرشانە دەكەین، بە تایبەتی كە دژ بە خەڵكی سڤیل دەكرێن. دەبێ لەو لایەنانە بپرسن كە بۆچی خەڵكی سڤیلی بێتاوان دەكەنە ئامانج؟ نەك لە من!
پرسیار: ئێران لەم هێرشانە كێی كردۆتە ئامانج؟
مەسرور بارزانی: من پێمباشە كە ئێوە پرسیار لەوان بكەن. خەڵكی بێتاوان كراونەتە ئامانج لەم هێرشانەدا.