بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, ڕەوشی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی شەقڵاوە بەسەردەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, ڕەوشی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی شەقڵاوە بەسەردەکاتەوە

.
ئەمڕۆ یەکشەممە ,١٤-١-٢٠٢٤, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری (مەهدی مستەفا) بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان وهەریەک لە بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن, لەسەردانێکیدا ژمارەیەک قوتابخانەی لە ناحیەی بالیسانی سەربە پەروەردەی شەقڵاوە بەسەرکردەوە.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانییان و چارەسەرو ئاستەنگەکانیان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان لەو دەڤەرە, لەگەڵ دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان کۆبۆوە , کارگێڕی بەشێک لەو قوتابخانانە گرفتەکانیان خستە ڕوو هەروەها بەڕێزیان بەڵێنی چارەسەری گونجاوی لەڕێگەی لێژنەی تایبەتەوە پیدان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

Top