هەڵدانی مووشەکی بالیستیک لەلایەن کۆریای باکوورەوە

هەڵدانی مووشەکی بالیستیک لەلایەن کۆریای باکوورەوە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو دەریای ژاپۆن هەڵدا.

ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە کۆریای باکوور لە کاتژمێر ١٤:٥٨ بە کاتی ناوخۆ مووشەکێکی بالیستیكی بەرەو دەریای ژاپۆن هەڵداوە.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوورە لە ساڵی ٢٠٢٤دا.

هەروەها بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند: کە مووشەکەکە لە دەرەوەی خاکی تایبەتی نیشتمانی ژاپۆن کەوتووەتە خوارەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە کۆریای باکوور لەم دواییانەدا لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا مووشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای تاقیکردەوە، هەروەها لە ١٨ی کانوونی دووەمدا مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکانی هواسۆنگ-١٨ تاقیکردەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top