بەلەمێک لە نەیجیریا وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٢٠ سەرنشین گیانیان لەدەستدا
بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی ئەندۆنی لە ویلایەتی ڕیڤەرز لە وڵاتی نەیجیریا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئیراستۆس ئاڤۆرتۆ، پارێزگاری ئەندۆنی ڕایگەیاند، یەکێک لە سەرنشینانی بەلەمەکە ڕزگارکراوە.
ئاڤۆرتۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، كە تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و لێكۆڵینەوە لەو ڕووداووە بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل