سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق هاوڕابوون لەسەر دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان

سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق هاوڕابوون لەسەر دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو، سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم، کونسوڵی گشتیى فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق هاوڕابوون لەسەر دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان
Top