دادگایی كردنی هەرێم

دادگایی كردنی هەرێم

پێشتریش لەسەر ئەم بابەتە لێكدانەوەو شیكردنەوەو بوچونی خومان خستەروو بەڵام ئەوەی زیاتڕ وای ڵێكردم دووبارە بێمەو سەر ئەم دادگاییكردنەی هەرێم ئەو بڕیارە سەیرو سەمەرەو میزاجیانەی بەناو دادگایی فیدرالی عێرقە كەوا روژ لە دوای روژ بڕیاری سەیرتر و بڕیاری پرو سوزی تایفەگەری و تامی ئایین مەزهەبی لێ دەردەچێ لە هەمووانیش سەیرو سەمەرتر بریاری دوورخستنەوەی سەروكی پەرڵەمانی عێراق بوو محمد حەلبوسی (سوننە مەزهەب) هەر كە گوتم سوننە مەزهەب پێویستە هەرچی كوردی ژیرە زیرەكە ووردە سیاسی و ئایینە بزانێ بووچی حەلبووسی دورخرایەوە دوور لە شەخسی حەلبوسی بابەت (الشخصنة) نيه هەڕچندە حەڵبوسی لەم سات و ئانەدا تاكە سەركردەی سوننەی بەهێزو خاوەن شەقام و دەنگ و رەنگە بەڵام بابەتەكە لەمە گەورەترەو هوكارو پاشگرو پێشگری تری لە پێش و پاشە
بە راستی ئەم دادگاییە هەر دوور لە هیچ ئینتیمای سیاسی و ئاینی تەواو میزاجی و لەیەنگیرو تایفەگەرە دووبارە ئەمە دەڵێمەوە لە ٢٠٠٥ ەوە ئەم دادگایە تا ئەم ساتە نەمان دیت نەمان بیست تەنانەت یەك بڕیاریش دژی یەك لایەنی شیعە بدات ئەم هەموو كردارە تیرویستیانە ئەنجام دەدەن كوشتن بڕین دزین گەندەڵی بەرەی مقاومە دژی عێراق لەناو عێراق هەرەشە كردن لە سەروك وەزیرانی داماو (بورودومانی روو سپیكردنەوەی مقاومەی ئێرانی لەعێراق) كەوا گەر خودا دەرفەت بدات ئەمەش ناونیشانی بلاوكراوەیەكی ترم دەبێت چونكە هەر بەجددی مقاومەی روو سپیكردنەوەو خول كردنە چاوی خەڵكە
ئەم دادگایە كە دامەزرا هەموو دەسەڵاتەكانی دیاریكراوە كەچی روژ بەروژ دەسەلات بەخوی دەدا ئەوەی ئەو بیەوێ و ئەو دیڤەلانكەكانی بیانەوێ و پێیان خوشبێ و لەبەرژەوەندی ئەواندا بێ ئەوە بكەن تو چ پەویوەندیت بە لادانی سەروكی پەرلەمانەوە هەیە؟ با بە چندین شێوازی تڕ پرس بكەین ئایا ئەگەر سەروكی پەڕلەمان شیعە مەزهەب با لادەدرا یا پسیارێكی تڕ دەگوترا ڵەسەر گەندەڵی لادرا (بێگومان ئەمە نوكتەی سالە) چونكە نیوەی زوهێڕ پارەی نەدزیوە چارەگێكی ماڵیكی و قەیس و هادی عامری و ئەبو فەدەكی نەدزیوە بویێ ئەوە گاڵتەرجاریە و یاری كردن و خول كردنە بە چاوی خەڵك
گرێبەستی كردووە لەگەڵ فلان كومپانیا ئەمەشیان دیسا گاڵتەجاری و مەهزەڵەیەكی تڕە چونكە حەڵبوسی گەر كوتا كەس و حیزب نەبی ئەم گرێبەستەی نەكڕدبێ یەكەم و دووەمیش نیە
ئەم دادگایە كاتێك سەر بەخویی خوی لەدەست دا كاتێك ٢٠١٧ فائێق زێدان سەروكی دیوانی دادگابو هەموو هەولی خوی دا دلسوزی خوی بو ئێران بسەلمێنێ ئەوەبو سالی ٢٠١٢ تاكە كەس كە لێی دەتڕسا و سەربەخو زیرەك بو ئەویش دادوەر مەدحەت محمود بو هەلستا بەدروستكردنی كێشەو بەربەست بوی تا لاوازی كرد و بە شێوەیەكی ئیجباری وای لێكرد لەم پوستە دەست لەكار بكێشیتەوە بەهەنجەتی هەڵكشانی تەمەنی چونكە محمود تورەی بەرەكانی مقاومەو گروپە شیعە توندرەوەكان و لایەنگرانی ئێرانی گەیاندبووە لووتكە هیچ بڕیاڕیكی ناوبراو لە بەرژەوەندی ئەم گڕوپ و تاقمانەدا نەبوو بویێ فائێق زێدان هاتە جێگای ناوبراو لەم كاتەوە تائێستا وەلای خوی بو ئێران و ئەجێنداكانی ئێران خستوتە گەر شوێن پێی خوی قایمتڕ كردوە
ئەم دادگایە لە ئێستادا لەپێگەی نێودەولەتیدا پێگەیەكی گوماناوی و لاوازی هەیە بەڵام پێ دەچێ بەرژوەندی هەندێ لایەن ئەم بێ دەنگیەی لە خو گرتووە
فائێق زێدان هەڵستا بە گورانكاڕی زوور لەم دادگایەدا تا بتوانێ هەر چی لەبەر ژەوەندی ئەو لایەنگرانی ئێڕاندایە ئەنجامی بدەن بە كوردەواڕی خومان یاسا و بڕیارەكانی دادگایان وەك لاستیك بەكارهێناوە كورتی بكەرەوە درێژی بكە.

Top