ڕاگــه‌يــه‌نــراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به درۆن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به ئامانج گرت. په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات.
داوا له حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌كه‌ين ڕێكارى جددى بگرێته به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات. به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/31