ڕابردوو بكەینە ئەزموون و شارەزایی بۆ داهاتوو

ڕابردوو بكەینە ئەزموون و شارەزایی بۆ داهاتوو

(واشنتۆن ئیرفینغ ) نوسەری دیاری ئەمریكی دەڵێ" عەقلە گەورەكان ئامانجیان هەیە، بەڵام ئەوانی تر ئارزوویان هەیە".

ساڵی (2023)مان بە ڕێ كرد و بە هەموو خۆشی و ناخۆشی و ئێش و ئازار و هەڵكشان و داكشانێك، سالێك بوو بۆ هەر یەكێك لە ئێمە چەندەها چیرۆكی تایبەتی و گشتی تێدابوو. چەندەها كەوتن و هەستانەوە و ماندوو بوون و پەڕۆشی و هەوڵدانی تێدابوو، بە هەموو ناخۆشی و خۆشیەكانیەوە بۆ هەر یەكێكمان ساڵە كە تێپەڕی و ڕۆیشت جارێكی تر ژمارەی(2023) نانوسین لەگەڵ ڕۆژەكانمان، بەڵام هەموومان لەو ساڵە چەندەها چیرۆكمان هەیە و دەبێ لێیەوە فێربین و وانە و پەند و شارەزایی لێ وەربگرین و ببێتە ئەزموونێك بۆ داهاتوومان وا سەیری ساڵی ڕابردوو نەكەین كەساڵێک بوو بیت پڕ لە ڕووداوی ناخۆشی و نسكۆ و ئێش و ئازار و كەوتن تێپەر بووبێت وامان لێ بێت نەتوانین ئەو بیركردنەوە خراپانە لە هزرمان لە بیركردنەوەمان دابماڵین، چونكە هەموو بیركردنەوەیەكی خراپ و نەرێنی هەستی نەرێنی و خراپ دروست دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆ ئەوەی ڕەفتار و كردار و هەڵسوكەوتمان نەرێنی و خراپ بێت، بۆیە دەبێت هەر هەموو ئەو ڕوداوانەی كە لە ساڵی (2023)ڕوویانداوە بە گەورە و بچووك پەیوەندیدار و وابەستە بە هەر یەكێكمان بیكەینە وانە و پەند و شارەزایی و ئەزموون لێیەوە فێر ببین و وەریبگرین و لە ئێستاو لە داهاتوودا بەكاری بهێنین بۆ چاكە و باشە و پەرە بەخۆدان و گۆڕین و چاككردنی خۆمان بەرەو باشترو چاكتر هەنگاو بنێن و هەردەم دیل و وابەستەی بیركردنەوەی خراپی ساڵی ڕابردوو نەبین، چونكە نە ڕابردوو دەگەرێتەوە، نەدەتوانین كارەكانی ڕابردوو و ڕووداوەكانی رابردوو یان ڕابردوو بە گشتی بگەڕێنینەوەو بیگۆڕین ، بەڵكو دەتوانین خۆمان بگۆڕین و تێڕوانینمان بەرامبەر ژیان بە داهاتوو بگۆڕین، ڕابردوو ناگۆڕدرێ هەرگیز، بەڵام دەتوانین تێڕوانین و تێفكرینمان بۆ ڕابردوو وەكو شارەزایی و ئەزموون وەرگرتنێك سەیری بكەین و سودی لێ ببینین بۆ پاشەڕۆژ و داهاتوو، نەوەك هەمیشە وەكو خاڵێكی ڕەش سەیر بكەین. بۆیە گرنگە بۆ داهاتوو و سەرەتا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ خودای گەورە پەرەی پێ بدەین و لە خودا نزیك بین و پەیوەندیمان لەگەڵ خۆمان پەرەی پێ بدەین و باشتر و نزیكتر و هاوڕێ تر بین لە پێشوو متمانە و دڵنیایی بەردەوامیمان بەخۆمان هەبێت، هەروەها شانازی بە كارە باشەكان و دەستكەوتەكانمان بكەین و دەتوانین باشتر و زیاتر لەكاری باشە و چاكە ئەنجام بدەین لە داهاتوو و هەمیشە جەخت لە سەر بەرهەم و دەستكەوتەكان بكەینەوە و بە كاری بهێنین بۆ كاری چاكە و سوودگەیاندن بە خۆمان و خەڵك و كۆمەڵگە، ببینە كەسێك هەمیشە ڕابردوو بكەینە وەبەرهێنانێك بۆ داهاتوو بەكاری بهێنین، نەوەك بەس بیری لێ بكەینەوە و بیركردنەوە لە ڕابردوو هیچ ناگۆڕێ و پێش ناكەوێ، بەڵكو داهاتووش لە دەست دەچێ و بۆگەن دەبێ، بۆیە دەبێ بەوپەڕی متمانە بە خۆبوون و پەڕۆشیەوە تێڕوانینمان بۆ پاشەڕۆژ و ئاییندە و داهاتوومان ئەرێنی بێت و هەرگیز دەستەوەستان نەبین و خۆمان بەدەستەوە نەدەین، لەبیرمان نەچێت هەوڵدان و سووربوون و هەبوونی ئیرادە هەمیشە نهێنی سەركەوتنە بەسەر هەموو ئاستەنگەكان دا ، لە بیر و هزرمان پاشەڕۆژی ئەرێنی نەخشە بكێشین و پەرەی پێ بدەین، بەوپەری گەشبینی و متمانە بەخۆبوون و تێڕوانینی ئەرێنی بەرەو ساڵی نوێ هەنگاو بنێین و گرنگی بە داهاتوو و پاشەڕۆژ بدەین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموون و فێربوونی ڕابردوو بە خستنە ڕووی وزەكانمان و لە خۆمانەوە دەست پێ بكەین لە بیركردنەوە و ئەنجامدانی كاری باش و چاك و سوود بەخش بۆ خۆمان و بۆ كۆمەڵگە بەگشتی .

ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

Top