ســـەرۆکــی حــکــوومــەتـــی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە و

ســـەرۆکــی حــکــوومــەتـــی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە و

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان پابەندە بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە"

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن."

دەشڵێت: "لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە."

Top