بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وكۆچبەران ڕایگەیاند: دوابەدوای نوقمبوونی بەلەمێک کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی لیبیا، زیاتر لە 60 کەس بێسەروشوێنن و پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت.

نووسینگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وكۆچبەران لە لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو بەلەمەی کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، دوای چەند خولەکێک دوای جێهێشتنی شاری بەندەری زەوارە لە باکووری ڕۆژئاوا بەهۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی ئاوی کەنار دەریاکان تووشی ڕووداوی وەرگەڕان بوو و ژێر ئاو كەوتووە.

لە ڕاپۆرتێکدا ئاژنسی هەواڵی فەرەنسا لەسەر بنەمای لێدوانی ڕزگاربووان، ڕایگەیاند: ئەو بەلەمەی کە تووشی ڕووداوەکە بووە لانیکەم 86 پەنابەری هەڵگرتووە. كەلە نێویاندا ژمارەیەک ژن و منداڵ هەبوون، كەخەڵکی نەیجیریا بوون.گامبیا و وڵاتانی دیکەی ئەفریقا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top