لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس ٢٤ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە پاکستان چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆیەكان، ئەمڕۆ سێشەممە تیرۆریستان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان و لە هێرشێکی بۆمبڕێژکراویشدا 24 بەرپرس و پاسەوانی ئاسایش کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، گروپێكی نەناسراو بە ناوی تەحریکی جیهادی پاکستان بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرتووە.
دەوترێت بەهۆی وێرانبوونی باڵەخانەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە، ژمارەی قوربانیان زیادی کردووە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
بەرپرسێکی ڕێکخراوی فریاگوزاری حکومەت ڕایگەیاند: هێرشەکە لە ناحیەی دۆڵی ئیسماعیل خان، لە لێواری ناوچە خێڵەکییەکانی لەسەر سنووری ئەفغانستان ڕوویداوە، لەم هێرشەدا تیرۆریستان ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنییان خستە بەردەم دەروازەی سەرەکی بنکەی پۆلیسەوە.
تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئەم گرووپە پەیوەندی بە گرووپی سەرەکیی تەحریکی تاڵیبانی پاکستانەوە هەیە یان نا.
گوڵان: سەردار خەلیل