هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ بە مووشەکی بالیستیک

هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ بە مووشەکی بالیستیک

 

 

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید و بەرەبەیانی ئەمڕۆ (١١ی کانوونی دووەم) بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر خاکەکانی ئۆکرانیا.

سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (١١ی کانوونی دووەم) سوپای ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیک هێرشی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا شەوی ڕابردوو ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر خاکەکانی ئۆکرانیا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 18 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی دوای دەركەوتنیان لەناوبراون. زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەی میکۆلایڤ خراونەتە خوارەوە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، سوپای ڕووسیا لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە کاتی ناوخۆ بە ٨ مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ناوچەی کیێڤ و سەرجەم مووشەکەکانیش لە لایەن یەکەکانی دژە فڕۆکەی ئۆکرانیا لە نزیک کیێڤ تێکشکێنران.

سێرگی پۆپکۆ، بەرپرسی بەشی سەربازی شاری کیێڤ لە پۆستەکەیدا لە کەناڵی تێلێگرامی حکومەتی کیێڤ ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنی پارچە موشەکەکان لە ناوچەی دارنیتسا لە کیێڤ، ٤ کەس برینداربوون و ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top