بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیاکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە: كەلە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکی شەوانە لە نەخۆشخانەیەکی شاری تیڤۆلی نزیک ڕۆما، سێ کەسی بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا.

ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی هەینی لە نەخۆشخانەی سان جیۆڤانی لە شاری تیڤۆلی، سێ کوژراوی لێکەوتەوە، هەروەها تەرمی چوارەم لەم ڕووداوەدا دۆزرایەوە، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەڵێن، ئەم کەسە چەند کاتژمێرێک پێش ئاگرکەوتنەوەکە گیانی لەدەستداوە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە قادرمەی سووڕاوی باری لەناكاویان بەکارهێناوە بۆ یارمەتیدان و گواستنەوەی نزیکەی ٢٠٠ کەس لە نەخۆشخانەکە کە ژنێکی دووگیان و هەندێک منداڵیان تێدایە.

ئەو کەسانەی کەلە ئاگرەكە رزگار كران، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی ڕۆما بۆ چارەسەرکردن. 

بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەوانەی بەهۆی ئاگرەكەوە گیانیان لەدەستداوە - دوو پیاو و دوو ژن – كە تەمەنیان لە نێوان ٧٦ بۆ ٨٦ ساڵدایە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ڕاشیگەیاند: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top