رۆژی جیهانی خاوەن پیداویستی تایبەت بەرز نرخێنرا

رۆژی جیهانی خاوەن پیداویستی تایبەت بەرز نرخێنرا


بەئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێربەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە , و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان و بەرپرسی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر, لە مەراسیمێکدا و لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت , سەرەتای مەراسیمەکە بە کردنەوەی پیشانگایەکی شێوەکاری کە بۆ قوتابییەکی خاوەن پیداویستی تایەبت و بەهرەمەند ڕێکخرابوو دەستی پێکرد , دواتر هەریەک لە ئامادەیی ئازادی کچان و باخچەی منداڵانی ژوان , بەبەشداری چەند قوتابیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت , لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان , چەند چالاکییەکی هونەری و گۆرانی و موزیک و شانۆگەری پیشکەشکرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە دەستخۆشیان لێکرا .

Top