بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
یازدە شاخەوان بەهۆی تەقینەوەی گڕکانێک لە ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستدا.
دوای تەقینەوەی گڕکانێکی زۆر چالاک لە پارێزگای سوماترای ڕۆژئاوا، ١١ شاخەوان گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنن.
ئەندەنوسیا دەکەوێتە سەر ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن و ١٢٧ گڕکانی چالاکی هەیە، ئەم وڵاتە لە هەموو شوێنێکی جیهان گڕکانەکانی زیاترە و چیای ماراپی یەکێکە لە گڕکانە چالاکەکانی ئەم وڵاتە. گڕکانەکە بە بەرزی ٢٨٩١ مەتر (٩٥٠٠ پێ) ڕۆژی یەکشەممە تەقیوەتەوە و چەندین کیلۆمەتر خۆڵەمێشی گڕکانەکان بڵاو بووەتەوە.
لە چەند ناوچەیەك چۆڵکردن بەردەوامە و لە ئێستادا تیمێکی 40 فریاگوزاری لەسەر شاخەکەن لەکاتێکدا تەقینەوەکە بەردەوامە. فریاگوزاری بۆ لێقەوماوان و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ١٢ کەسی بێسەروشوێن بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل