ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیلی لە غەززە گەیشتە ٧٥ سەرباز

ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیلی لە غەززە گەیشتە ٧٥ سەرباز

 

ئاماری کوژراوانی سەربازانی ئیسرائیلی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ گروپە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە بۆ ٧٥ سەرباز زیادی کردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە پێكدادانەكان لەگەڵ گروپە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتە ٧٥ سەرباز.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە سێ سەربازی دیکەی ئیسرائیل لە شەڕی کەرتی غەززە کوژراون.

هەروەها ڕاگەیەندرا، کە سەربازێکی ئیسرائیلی لە باکووری غەززە بە سەختی بریندار بووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٣١ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد، ٧٥ سەربازی ئیسرائیلی لە تێکهەڵچوونەکاندا کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top