سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام: دەمانەوێت ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
سەرۆک وەزیرانی ڤێتنام ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بازرگانی دەرەکی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکات.
لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی بازرگانی تورکیا و ڤێتنام کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، فام مین چین، سەرۆکوەزیرانی ڤێتنام گوتی: ڤێتنام بەنیازە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا لە بواری بازرگانی دەرەکیدا واژۆ بکات، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پیشەوانانی تورک و ڤێتنام لەیەک دەچن، گوتیشی: ئێمە بینیمان كە وڵاتەکەتان چۆن گەشەیەکی بەردەوام و خێرای کردووە.
دەشڵێت: ئێمە دەبینین کە تورکیا لە پێگەیەکی باشی کێبڕکێدایە. ئێمە بەم دۆخە دڵخۆشین، تورکیا لە ڕیزی 20 وڵاتی ئابوری پێشەنگی جیهانی دایە. ڕاستگۆیانە ئەمە جێگەی ستایشە و پێویستە شانازی پێوە بکرێت.
فام هیوای خواست کە بازرگانان و خاوەنکارانی تورکیا هاوکاری بازاڕی ڤێتنام بکەن و وەبەرهێنان لەم وڵاتەدا بکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل