ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاو لە سۆماڵ بۆ ٥٥ کەس بەرزبووەوە
لە سۆماڵ ژمارەی ئەو کەسانەی كە بەهۆی لافاو و بارانبارینی بەخوڕەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٥ کەس.
سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی سۆماڵ ڕایگەیاند، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەهۆی ئەم کارەساتەوە زیانیان بەرکەوتووە و ٧٠٠ هەزار کەسیش کۆچیان کردووە.
محەممەد مەعلین عەبدوڵڵا، سەرۆکی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی سۆماڵ ڕایگەیاند، ناوچەکانی حیران، باکل، خەلیج و گدۆ بە تایبەتی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو لافاوانەی کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دروستبووە.
عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زۆری باران بارین گیانیان لەدەستداوە بۆ 55 کەس زیادیکردووە، و دەڵێت: ملیۆنێک و 500 هەزار کەس بەهۆی ئەم کارەساتەوە زیانیان بەرکەوتووە و 700 هەزار کەسیش ماڵەكانیان جێهێشتووە.
هەروەها ئاژەڵدارەکانیش بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوچوون.
دوای لافاوەکە، "باری نائاسایی" لە هەندێک ناوچەی سۆماڵ ڕاگەیەندرا.
گوڵان: سەردار خەلیل