تورکیا پزیشک بۆ غەززە دەنێرێت

تورکیا پزیشک بۆ غەززە دەنێرێت

 

تیمی پزیشکی كەلە چوارچێوەی ئەو پلانانەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی میسر دانراون هەوڵی گەیشتن بە غەززە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان دەدەن.

فڕۆکەیەکی سەربازی کە دەرمان و کەرەستەی پزیشکی و ٩ پسپۆڕی چاودێری تەندروستی تورکیای هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی قەیسەریەوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئەلعەریش لە میسر بەڕێکەوت.

فڕۆکەکەی سەر بە وەزارەتی بەرگری نیشتیمانی توركیا، کە 23 پالێت دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە فڕۆکەخانەی قەیسەری بارکردبوو، کاتژمێر 14:15 بەکاتی تورکیا بە 9 کارمەندی تەندروستی، کە پزیشک و پەرستاری پسپۆریان تێدابوو، بەرەو فڕۆکەخانەی ئەلعەریش لە میسر بەڕێكەوت.

تیمی پزیشکی لە چوارچێوەی ئەو پلانانەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی میسر دانراون بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی غەززە بەڕێدەكەون.

تورکیا کە تا ئێستا ٢٣٠ تۆن هاوکاری مرۆیی بە ١٠ فڕۆکەوە ڕەوانەی میسر کردووە، ئەمجارە کارمەندانی پزیشکی ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.

هەر لەو پێوەندییەدا کەشتییەکی تورکی کە ٥٠ کۆنتێنەر و ٦٦٠ تۆن کەرەستەی یارمەتیدەری هەڵگرتبوو، کە بریتی بوون لە دەرمان، کەرەستەی پزیشکی، ٨ نەخۆشخانەی مەیدانی، ٢٠ ئەمبولانس و کەرەستەی بەکارهێنراوی پزیشکی، چووبووە ناو بەندەری ئەلعەریشەوە. 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

تورکیا پزیشک بۆ غەززە دەنێرێت
Top