مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیى له حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله کونسوڵى گشتيى قەتەڕ له هه‌رێمى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 11/13، مەسرور بارزانى، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیى له حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله کونسوڵى گشتيى قەتەڕ له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حکوومەت بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، پيرۆزبايى لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هاوكارى و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
كونسوڵى گشتيى قەتەڕ سڵاو و ڕێزى ميرى قەتەڕی به سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و ئاماژەی بە پەیوەندیى بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، به‌تايبه‌تى له بوارى وەبەرهێنان و ئابووريدا.