سازدانی ڕێوڕەسمێک بۆ یادی سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی قەرەباخ لە ئازەربایجان
خەڵکی ئازەربایجان لە میانی مەراسیم و بۆنە جۆراوجۆرەکانی سەرتاسەریدا سێهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی قەرەباخ دەگێڕن.
خەڵکی ئازەربایجان بەشداری ئەو بۆنە و ئاهەنگانە دەکەن کە ئەمڕۆ ٨ی ئەم مانگە بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی قەرەباخ لەم وڵاتەدا بەڕێوە دەچێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ڕێپێوانێکی گەورە بە ئامادەبوونی خەڵک و سەربازانی جەنگی قەرەباغ و کارمەندانی هێزە ئەمنییەكان لە شارە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە باکو، گەنجە، بەردع، فوزولی، لاچین و زەنگیلان بەڕێوەدەچێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، كە سێ ساڵ لەمەوبەر سوپای ئازەربایجان شاری شوشای و شاری نمادینی قەرەباغی لە ژێر داگیرکاریی هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنستان ڕزگار کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل