له‌م پرۆسه‌ چاره‌نوسسازه‌دا ده‌توانن كۆتایی پێبهێنن.

له‌م پرۆسه‌ چاره‌نوسسازه‌دا ده‌توانن كۆتایی پێبهێنن.

احمد گلی

هەڵبژاردن ستوونێکی سەرەکیی دیموکراسییە و میکانیزمێکە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە هاونیشتمانیان ویستی خۆیان دەربڕن و نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن, دەکرێت ئاستەنگ و کەموکورتی لە سیستمەکانی هەڵبژاردندا هەبێت، بەڵام ئەوە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە هەڵبژاردن رەوایه‌تی بە دامەزراوە ئیداریه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندی خۆجێیه‌كان دەدات.

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك,‌ من ده‌ره‌فه‌تی ده‌بینم بۆ كورد, له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌م ده‌رفه‌ته‌ كورد بتوانێت له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نوێنه‌ری ڕاسیه‌قینه‌ و دڵسۆزو نیشتیمانپه‌روه‌ر به‌نوێنه‌ری خۆیی هه‌ڵبژارێت و, كۆتایی به‌م دۆخه‌ ناهه‌موار و ناله‌باره‌ و ئه‌م پارێزگاره‌ نایاسایی شۆڤێنی سه‌پێندراوه‌ بهێنێت.

ئاشكرایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان واتا ( كورد كوردایه‌تی خاوه‌ندارێتی دۆزی ڕه‌وای كوردی), سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك, كۆتایی هێنانه‌ به‌م زوڵم و سته‌م و ته‌عریبه‌ی كه‌له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌, به‌رۆكی كوردانی كه‌ركوك و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌.

لیستی 197 پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای كه‌ركوك, ته‌نها گوزارشت له‌پارتێكی سیاسی ناكات, به‌ڵكو لیستی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نشتیمانپه‌روه‌ره‌و گوزاره‌شت له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ڕه‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات.

ئه‌و حزبانه‌ى ئێسته‌ دروشمی كارتۆنی ده‌ڵێنه‌وه له‌كه‌ركوك و موزایه‌دات به‌سه‌ر كوردانی دڵسۆزی كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌كه‌ن,
(هه‌میشه‌ له‌كه‌ركوك بوون!)
‌ گرنگه‌ دانیشتوانی كه‌ركوك لێیان بپرسن, بۆ نه‌یان توانیوه‌ دروشمه‌كانیان بكه‌ن به‌كردار ؟!

ئێستا دانیشتوان و كوردانی كه‌ركوك کە بەدەست مەینەتی رۆژانەوە دەناڵێنن، ده‌توانن له‌م پرۆسه‌ چاره‌نوسسازه‌دا كه‌داهاتووی كه‌ركوك دیاری ده‌كات, كۆتایی پێبهێنن.

Top