راگەیاندراوێک لە كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

راگەیاندراوێک لە كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە: "ئەمرۆ پێنجشەممە 26/10/2023 له‌ پیرمام، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا."

ئاماژە بەوەش دراوە: "ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌ و ڕوداوو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه‌ سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانیئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه‌ به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت."

لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌ نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئەوە خراوەتە روو: "بڕیاردرا وه‌كوو هه‌میشه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسیی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام ‌بێت له‌ دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ حكوومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین."

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمرۆ پێنج شەممە٢٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٣ له‌ صلاحه‌دین، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

كۆبوونه‌وه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاركی شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه‌ له‌یاد ده‌ستی پێكرد، دواتر بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا‌ لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كانی ناوچه‌كه‌‌ و عێراق و كوردستان بەتایبەتی و، جیهان بە گشتی و، ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیرا:

تەوەری یەكەم/ بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی: كۆبوونه‌وه‌ ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌ و ڕوداوو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه‌ سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانیئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه‌ به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت. ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتره‌ كۆتایی به‌ كێشه‌ و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه‌.

ته‌وه‌ری دووه‌م/ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی:كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا، وه‌كو هه‌میشه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام ‌بێت له‌ دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین.

ته‌وه‌ری سێیه‌م/ بابه‌تی باره‌گاكانی پارتیمان له‌ كه‌ركوك: له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركوك و، پێزانین و ڕێزگرتن له‌ خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربوون له‌ پێناو ئامانجه‌ ڕه‌واكانیان، كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له‌ كه‌ركوك، پێشكه‌شی‌ زانكۆی كه‌ركوك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره‌ و پڕۆسه‌ی خوێندن و ڕۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌ده‌ شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنیبریاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا.

ته‌وه‌ری چواره‌م/ بابه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كۆبوونه‌وه‌ وێڕای تیشكخستنه‌ سه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و بڕیاره‌كانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕی له‌ هه‌نگاوه‌كانیاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ و به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كاندا.

ته‌وه‌ری پێنجه‌م/ بابه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان: كۆبوونه‌وه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ پرسی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی خسته‌ به‌رباس و به‌ گرنگییه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و خانه‌واده‌ قوربانیده‌رانه‌ نراون، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی ده‌ستنیشانكرد كه‌ پێویسته‌ به‌ ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتر بنرێن.

ته‌وه‌ری شه‌شه‌م/ بابه‌تی ناوخۆی پارتیمان:كۆبوونه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئۆڕگانه‌كان و ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان و، ڕاپۆرتی به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وتی ئیش و كاره‌كانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییه‌كان دیاریكران، بریاری پێویست درا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی پارتیمان بۆ هه‌ردوو پڕۆسه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ پێشمانه‌ و ڕێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئۆرگانه‌كان و باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.

كومیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٦ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣
 
 

راگەیاندراوێک لە كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
راگەیاندراوێک لە كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
Top