" ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکوو ئەمڕۆ نابێت".

احـمد گـلی

"20ـــی ئۆکتۆبەرى 2017" لە گۆرنانی خەونی میحوەری موقاومە و شوڤینییەکان و خاک فرۆشان بوو لەلایەن پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی سەرۆک بارزانی.

سەرکەوتنی پێشمەرگە لە پردێ و محمودیە و مەخمورو سحێلا و ناوچەکانی دی، بۆ هەموو جیهانی سەڵماند نەهێز نابەرامبەر بوو، نە پێ پەتییەکانی حەشدی شیعی و پاسداری ئێرانی ئەو هێزەن پێشمەرگە چۆکیان بۆداباو لەبەریان هەڵبێت، ئه‌گه‌ر خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی نه‌بوایه‌، ئه‌وبه‌رگرییه‌‌ی له‌ پردێ ناوچه‌كانی دی كرا،له‌ سنووری كه‌ركوك و دووزخورماتوو گوڵاڵه‌و خانه‌قین ده‌كرا.

کورد و پێشمەرگە لەهەموو جیهان بەچاو نەترسی و بوێری ناسراوە و هەمیشە حکومی ناوچەکانی خۆی کردوە و هەرکە دەسەڵاتی لێ زەوت کرابێت، بەرامبەر دەسەڵاتی داگیرکەر و زوڵم و زۆریان وەستاوەتەوە هەرگیز ژێردەستەی و نۆکەری قبوڵ نەکردووە.

بەڵام هەمیشە نەیارانی کورد و دۆزی کوردی بۆ جێبەجێ کردنی پیلانەکەیان و گەشتن بەئامانجەکانیان کە لە ناو بردنی قەوارەی کوردییه‌، چەند کەس و گروپی خۆفرۆش و بەکرێگیراوی ناوخۆیان بەکارهێناوه‌، بۆ تێکدانی یەکریزی و پەرتەوازە کردنی نێوماڵی کوردی و لەباربردنی دەستەکەوتەکان کەبەدەست هاتوون،
نموونە ( خیانه‌ت كارانی 16 ـــی ئۆکتۆبەر یه‌كێتی)
کە نەیارانی کورد بەهاوکاری و چاوساغی گروپێکی خۆفرۆش و خائینی یەکێتی 100/51 خاکی پیرۆزی کوردستانیان داگیر کرد و لەپردێ پیلانە گلاوەکەیان لەگۆرنراو هه‌رئه‌وكاتت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌گوێی جیهانیدادا " ئەمڕۆ وەکوو دوێنێ نییە، سبەش وەکو ئەمڕۆ نابێت".

Top