ئەو خەنجەرە ژەهراویەی کە لە شازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دا لە دۆزی ڕەوای کورد درا

ئەو خەنجەرە ژەهراویەی کە لە شازدەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دا لە دۆزی ڕەوای کورد درا

لە ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە زوربەی هەرە زوری هاونیشتمانیانی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی سەرکەوتنی ئیرادەی سیاسی گەلی کوردستان بوو بە سەر دوژمنان و ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا.

شایانی باسە پڕۆسەی ڕیفراندۆم مافی ڕەوای هەر گەل و نەتەوەیەکە بۆ دیاریکردنی ئایندە و چارەنوسی خۆی، گەلی کوردستانیش لە بەرواری ٢٥-٩-٢٠١٧دا لە رێگەی ڕاپرسیەکی سەرتاسەریەوە پەیامی مەزڵومیەتی خۆی بە گشت مرۆڤایەتی گەیاند کە منیش وەک نەتەوە هەموو بنەماکانی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆییم تێدایە دەوڵەتی خۆم هەبێت وەک چون لە ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتیەکاندا و جارنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە.

ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتی هێژا «سەرۆک بارزانی» دوای پێشێلکاریە دەستوریەکانی عێراق هات، بەغدا هیچ نەما دژی هەرێمی کوردستان نەکات لە ڕووی سیاسی و سەربازی و ئابوری و دارایی و..هتد سەرکردایەتی سیاسی هەرێمیش هیچ هەوڵێک نەما نەدات بە دیالوگ ناکوکیەکان یەکلایی بکاتەوە؛
بەڵام ستەمکاری دەرحەق بە رۆڵەکانی گەلەکەمان بەردەوام بوو، بۆیەش بڕیار لەسەر ڕاپرسی گشتی درا لە لایەن هەموو حزبەکانی کوردستانەوە و ڕۆژی ئەنجامدانیشی دیاریکرا؛

بەڵام بە داخەوە هەر زوو هندێ لایەنی سیاسی پاشگەز بونەوە، و کەوتنە سەنگەرگرتن و بەرەی نەیارانی دۆزی ڕەوای کوردیان هەڵبژارد لە دژی گەل و وڵاتەکەیان و، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان کە لەدوای ڕادەستکردنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان بە کەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە بەرەی پردێ و سحێلاو…هتد زۆر دڵسوزانە و قارەمانانە بەرگیریان لە لە پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی کوردستانیان کرد و مەرامی داگیرکەران و ناحەزانیان پوچەڵکردەوە.

پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەو پەڕی بەهێزیدا بوو هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لەڕووی لەشکەری و گشت سنوری کوردستان لە ژێر کۆنترۆلی پێشمەرگەی کوردستاندا بوو، بەڵام بە داخەوە خیانەتی نیشتیمانی لە لایەن تاقم و گروپێکی لایەنێکی سیاسی کوردستانەوە ئەنجام درا و بە ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە نەیاران کۆتایی هات و، بەمەش نەوەستان هێرشیان بۆ سەر هەولێر و دهۆکیش دەستی پێکرد بە مەبەستی ڕوخاندنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان؛

پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی و بارزانی زۆر قارەمانانە لە هەمبەر داگیرکەران و ناحەزانی ناوخۆی کوردستان وەستانەوە و وانەیەکی وەهایان بەدوژمندا تاکو هەرگیز بیر لە ڕوخاندنی ئەزمونی فیدڕاڵی کوردستان نەکەنەوە.

لە کۆتاییدا پێویستە بڵێین گەر خەنجەری ژەهراوی تاقم گروپێکی خیانەتکاری لایەنێکی سیاسی هەرێمی کوردستان نەبویایە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری٢٠١٧دا ئێستا ڕەوشی سیاسی گەلی کوردستان بە جورێکی تر بوو و تاکو ئەمڕۆش خیانەتی نیشتیمانی بەردەوامە و بە شێوازی جوراوجور لە هەوڵی ڕوخاندنی ئەزمونی فیدڕاڵی کوردستاندان و لەپێناو ئەجندایەکی سیاسی وڵاتێکی هەرێمیدا سەنگەری دژایەیەتی کردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیان چوڵ نەکردووە.

بەهیوای ئەوەی ڕوژێک دابێت ئەوانەی خیانەتیان لە خوێنی پاکی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کورددستان و گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان کرد سزای عادیلانەی گەل بە سەریاندا جێبەجێ بکرێت و ناویان بخرێتە نێو زبڵدانی مێژوو.

Top