خۆ خۆری ناوخۆن و بێگانە پەرستی دەرەوەن
ماوەی چەندین ساڵە هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆ ئەو ماسکەیان لە سەر دەم و چاویان لانەچووە کە خۆیان یەکلایی کردووتەوە بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک دژایەتی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان بکەن ، مەڵکەچی دۆژمنەکانی دەرەوەی بکەن ، بۆ ئەمەش هەر رۆژێ بە بیانویێ سەنگەریان لە حکۆمەتی هەرێمی کوردستان دەگرد .
هەر دوێنێ بوو بە هەموویان داوای رادەستکردنی نەوتیاب بە بەغدا دەکرد هەر چەندە پارتی زۆر پێداگری کرد کە بە سەربەخۆ نەوت بفرۆشن بێ ئەوەی بە بەغدا بدەن ، بەلام لایەنەکانی تری ناوخۆ ببوونە نوێنەری بەغدا دەگۆترا ئەوان مووچەی هەرێم بدەن باشترە و خەڵک دوو شەش ژیان بەرێ دەکات ، خۆ ئێمە دزانین ئەم کار و داوایەشیان لە بەر چاوی رەشی خەڵکی کوردستان نەبوو ، بەلکۆ تەنیا بۆ ئەوە بوو حکۆمەتی عێراق فەرز بکەنە سەر هەرێم ، دواتر پارتی پێ تاوانبار بکەن ، بەلام وا لە بەر چاویان خەریکە بەغدا مووچەی مانگی دە دابەش دەکات ، هەرێمیش هێشتا مووچەی مانگی حەوت دابەش دەکات ئەی کۆا ژیانی دووشەش کە ئێستا نەوتی هەرێم لە دەست عێراق دایە ؟
بەمەشەوە نەوەستان ئێستا هەمان ئەو کەس و لایەنانەی کە بەغدایان پێ باشتر بوو ئەوەندە بەس نەبوو کە نەوتیان رادەستی بەغدا کرد ، ئەمجارە هاتوون لە رێگەی کۆکردنەوەی واژووکانەوە دەیانەوێ بەغدا بە شێوەی راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات وەک ئەوەی زۆر لە خەمی قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بن ، بەلام ئەمەیان لە پێدارشتنی حەزە گلاوەکانی خۆیان بە حکۆمەتی هەرێمی کوردستان هیچی دیکە لێ بەدی ناکرێت ، ئەگەر نا عێراقێک بریارەکانی لە دەست ولاتانی دەوروبەر بێت ، وە هەمان فکری شوڤێنی بەعسی هەبێت چۆن مووچە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدات کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سرینەەی دەدەن !!!
دەستور بناغەی بەرێوەبردن و بەرەو پێشچوونی هەر ولاتێکە ، کەچی لە عێراق تەنیا وەک ناو و نوسراوێکی بێ کەڵک بوونی هەیە ، تەنیا ئەو ماددە و برگانە بوونی هەیە کە دژی خەڵک و هەرێمی کوردستانن ، خۆ بینیمان حکۆمەتی عێراق دوو مانگ بەشە بووجەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نە نارد ئەی ئەم دەستورە لە کوێ بوو ؟؟ یان ئەو کەس و لایەنانەی کە ئێستا ئەم داوایە لە بەغدا دەکەن ئەرێ ئەو حەپین و هۆرینەتان چی لێهات کە بۆ دوو و سێ رۆژی تاخیر بوونی مووچە بە دەست حکۆمەتی هەرێم دەتان کرد ! ئەی بۆ حکۆمەتی عێراق دوومانگ دەبوو شایستەی هەرێمی کوردستانی نەناردبوو خێر بوو شەکرێکتان نەشکاند ؟
عێراق بەردەوام پێشێلی دەستوری کردووە بە هۆی بێگانە پەرستی و خۆفرۆشی ئەو کەس و لایەنانەی ناوخۆی هەرێم کە شەو و رۆژ هەوڵی نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدەن ، بۆ ئەمەش دەیان بەڵگە و دۆکیۆمێنتی سەختە دروست دەکەن و لە سەر سفرەیەک دەرێزێنەوە دۆژمنەکانی هەرێمی کوردستانی لە سەری دەعوەت دەکەن ، دواتر دێن لە مایک و شاشە و تۆرە کۆمەلایەتیەکانی خۆیانیش بە حکۆمەتی هەرێمی کوردستان دەرشێنەوە بێ ئەوەی بیر لە خەڵک و داهاتووی هەرێمی کوردستان بکەنەوە .
بۆیە لە کۆتایدا بەو کەس و لایەنانە دەلێم ( فیدای ئەو دۆژمنە بم کە یەک رووی هەیە دلنیام و ئاشکریە کە دۆژمنمە و رقی لەمنە ، نەک ئەوانەی کە خۆشیان دەوێین و لە پشتەوەش دژایەتی و خەنجەری خیانەت رادەوەشێنن )