بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ئیسپانیا لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ئیسپانیا لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە شاری مورسیا لە ئیسپانیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لەم شارەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا، لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی شارەوانی مورسیاش دەڵێت، هێشتا تیمەكانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە دوای ئاگرکەوتنەوەکە بێسەروشوێن بوون. 

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەدا ئاگرێک لە یانە شەوانەکەی شانۆ لە شاری ئەتالایاس لە جەرگەی شارەکە کەوتەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە ئەکاونتی ئێکسی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەی مورسیا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە خەباتدان بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵێسەی ئاگرەکە لەناو یانە شەوانەکەدا. 

هەروەها لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە ئاگرەکە بەشێک لە سەقفەکەی لەناوبردووە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top