مەشقی هاوبەشی هیندستان و ئەمریکا لە ئەلاسکا
مانۆڕی هاوبەشی نێوان هیندستان و ئەمریکا لە ویلایەتی ئەلاسکا دەستی پێکردووە.
مەشقی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی هیندستان و ئەمریکا بە ناوی "یۆد ئەبیاس" لە ویلایەتی ئەلاسکا دەستیپێکرد.
نۆزدەهەمین خولی مانۆڕی هاوبەشی یۆد ئەبیاس لە نێوان سوپای هیندستان و ئەمریکا تا ٨ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
ئەم مانۆڕە سەربازییە بە بەشداری 350 کارمەندی سوپای هیندستان بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سوپای دوو وڵات بەڕێوەدەچێت.
مانۆڕەکەی پێشوو لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە نزیک سنووری چین و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان پەکین و نیودەلهی بەڕێوەچوو.
گوڵان: سەردار خەلیل