په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له يادى له‌دايكبوونى پێغه‌مبه‌ردا

يادى له‌دايكبوونى پێشه‌واى مه‌زنى ئيسلام حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى جێ‌گير و پته‌وتر بكات.
له يه‌زدانى مه‌زن داواكارين ئه‌م ياده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه و ئامۆژگارى و ڕێنيشانده‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا ڕه‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر ئاراسته و ڕێنوێنيمان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەروکی هەڕێمی کوردستان
2023/9/27