(عــالــیــە نــــوـسـێـــف) كـێـیــە؟ ... ئەو ژنەی خۆی كردۆته‌ بە ژمارە، بە حەپینی لە دژایەتیكردنی كوردستان

(عــالــیــە نــــوـسـێـــف) كـێـیــە؟ ...  ئەو ژنەی خۆی كردۆته‌ بە ژمارە، بە حەپینی لە دژایەتیكردنی كوردستان

(*)
ئەو ژنەی گەندەڵە وئەو ژنە بەناو سیاسییە عێراقیەی لە سەردەمی بەعس دەستی كرد بە سیاسەت و لەدوای روخانی ڕژێمی بەعس سالی ٢٠٠٣ دەركەوت و هاتە نێو پڕۆسەی سیاسەت لەژێر لیستی عێراقێكی سپی بەهۆی ناكوكی لەگەڵ (قتيبة الجبوري) خوی گواستەوە سەر لیستی(العراقية) لەگەڵ ئەیاد عەللاوی، لەوێوە هێڕشی تووندی كردە سەر (نوری مالیكی) بە گەندەڵكاری گەورە وەسفی كرد، پێش ئەوەی بچێتە لای مالیكی لەسەر لیستی (دولة القانون) سێ جار لەسەر لیستی مالیكی خوی هەڵبژاڕدو ناوی نا پیاوی ئەم قوناغەو باوكی ناندەر وەك پێهەڵدانێك بو مالیكی، وە بەردەوام بوو لە هەڵس و كەوتەكانی بە ناشیرینترین و قێزەوەنترین شێوازی سیاسەت كردن هەروەها بەردەوام بو لە گەمە پێكردن و بەكارهێنانی بەڵگەو مەلەفە ترسناك و پیسەكانی كە لەلای بون لەسەردەمی عەللاویدا، عالیە ئەو ژنە قێزەوەنەی دەگەرا بەدوای گرێبەست و ئیمتیازاتەكاندا وە دەگەرا بەدوای ئەوانەی پارەو پوست و بەڵگە بەدروەشت و گەندەڵەكانیان لەلابو، وە ئەو دام و دەزگا ژەهراوییانەی شیرین و نەرم كردبوو بوو بەڕژەوەندی و دەسەڵاتی خوی
مەبەستی لە بانگهێشت كردنی (خالد العبيدي سلمان الجميلي) بو پەرڵەمان ئەوەبوو كەوا ناوبراوان چەندین بەڵگەی گەندەڵی و بەدڕەوشتی لەسەر ئەم ژنە بڵاویان كردەوە هەروەها زەختی دەكرد تاوەكو ئەو داواو ئامانجانەی هەیتی بە ئامانج بگەیەنێت، بو نموونە ناو زڕاندن و هەڕەشەكانی بو سەر خالد عوبێدی بوو ئەوەبوو تاوەكو ٢ ملیون دولار یان ٥٠٠ پلەی وەزیفی تایبەت بەخوی پێی بدات لە وەزارەتی بەرگڕی، كێشەیەكی گەورەیی دروست كرد لەگەڵ سەلمان جمولی چوونكە ناوبڕاو نەیهێشت ئەو ژنە مۆلەتی ٢٠ كافتڕیایی تایبەت بەخوی دابنێت، وەكاتێك لە سالی ٢٠١٧ بڕازاكەی دەستگیركرا لەكاتی بەخشینی بەرتیل ئەوكات عالیە هاتە سەرخەت و یاسایێكی دەرخست تایبەت بە هەلوەشاندنەوەی لێكوڵەرە گشتیەكان، ئەو هەڵوەشاندنەوەی لێكوڵەرە گشتیەكان وەك توڵە سەندنەوەیەك بو لە حەیدەر عەبادی لەكاتی حوكمڕانی ئەودا چونكە عەبادی عالیەو برازاكەی ریسواكردو شەرمزاری كردن
ئەوكات مالیكی عالیەی خەڵات كرد و وەك پاداشتێكیش بەڕامبەر بە دڵسوزی عالیە برازاكەی كردە بەرێوەبەری ناحیەی (حەدیسەی نوێ) وە هەموو بنەمالەكەی لە ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی وەزارەت و بالەخانەی پەرڵەمان دامەزراندن.

 

(*) چاودێری سیاسی

Top