سەرۆک بارزانی پێشوازی شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەکات
![سەرۆک بارزانی پێشوازی شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەکات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230917170328_original_22.jpg )
ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەیاد عەلاوی کرد.
لە دیدارەکەدا بیرورا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام.