مه‌سروور بارزانی، گه‌یاندنی په‌پامی یه‌كده‌نگی كوردستان بۆ عێراق
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به عێراقیشه‌وه یه‌كێكه له‌و ناوچه پڕكێشه وململانێیانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره ئاڵۆزییه و زریانه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان به‌هۆی گرنگی و بایه‌خی له رووی جوگرافیا و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی به‌تایبه‌ت نه‌وت و غاز بێ كۆتایی ، له‌و نێوه‌شدا هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته دڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌یان ساڵه له خه‌بات و به‌رخودان دایه بۆ گێرانه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانی و له‌و پێناوه‌شدا باج و قوربانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خشییووه
به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه حكومرانی سه‌ختی و هه‌وراز و نشێویی زۆری بڕیووه و رووبه‌ڕووی فشار وپه‌لاماردان و گه‌مارۆدانی زۆری ناوخۆیی و ناوچه‌یی بۆته‌وه ، به‌ڵام به هۆی بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه سه‌ركه‌وتووانه توانیوێتی مامه‌ڵه‌ی وردبینانه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه بكات ، ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ، دوای چه‌ند مانگ له دروستكردنی فشار و پابه‌ند نه‌بوون به یاسا و ده‌ستوور و به‌تایبه‌ت بۆماوه‌ی سێ مانگ نه‌ناردنی مووچه‌یی خه‌ڵكی كوردستان ، جارێكی تر مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌ركردایه‌كی ژیر وبڵیمه‌ت و به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و دوای پشوودرێژییه‌كی زۆر راگه‌یاند كه ددان به‌خۆداگڕتنی ئێمه نیشانی لاوازی نییه ، مانۆڕی سیاسیی و سه‌ردانێكی پڕ بایه‌خی له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب ولایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كده‌نگ و ته‌با بۆ جه‌رگه‌ی پایته‌خی عێراق ئه‌نجامدا كه هه‌مووان گه‌واهیده‌ری په‌رۆشی و هه‌وڵه به‌رده‌وامییه‌كانی له پێناو به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان .
مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ، به دیپلۆماسیی و لێهاتووی و هێزی نه‌رم و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و توانی به‌كخستنه‌وه‌ی خێرایی نێوماڵی كوردستانی و به‌توانایه‌كی بێ وێنه و ئاشتیخوازانه ، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی سیاسی له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی دروست بكات و بڵێت كه گه‌لی كورد له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا و بۆ مافه‌ره‌واكانیان چه‌نده ناكۆكیی و كێشه‌یان هه‌بێت به‌ڵام بۆ به‌ده‌سهێنان و داكۆكیكردن له مافه‌ره‌كانیان یه‌كرێز و ته‌بان .
له سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه ، مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سیبموڵی ئومێدی و ئاشتی و سه‌قامگیرییه بۆ كورد‌و كوردستان و دیپلۆماتكارێكی به‌هێز وبه‌توانایه كه له سه‌خخترین قۆناغه‌كاندا ڕێگه‌ی پشوودرێژی و گفتۆگۆ ده‌گه‌ڕێته به‌ر ، ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتن و رووناكییه له كاته سه‌خته‌كاندا ، ئه‌ویش لۆژیك و لێكتێگه‌یشتنه ، به‌تایبه‌ت له نێو گێژاو و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و دیپلۆماتكارێكی بڵیمه‌ت مامه‌ڵه‌ی ژیرانه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان ده‌كات . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو بارزانی توانی به وردبینی و پشوودرێژییه‌وه یه‌كده‌نگی نێوماڵی كوردستان ڕێكبخات و به‌یه‌كده‌نگ و ئاهه‌نگ په‌یامی كوردستان بگه‌ێنێته گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز وئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه .ئەم دەنگە ته‌باییه هێزێک دەڕەخسێنێت کە ناتوانرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت. کە نوێنەرایەتی بەرەیەکی یه‌كده‌نگ دەکات، هاودەنگییەک کە نەک تەنها سیاسییە بەڵکو کولتووری و کۆمەڵایەتیشە. توانای مەسروور بارزانی بۆ ڕێكخستنی ئەم دەنگە گەورەترین هێزیەتی. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه لەبەغدا بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی كوردستان تەنها هەڵوێستی حیزبێك نییه ، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کوردستانه.دەنگی بەکۆمەڵ لە دەستی بارزانیدا دەبێتە ئامرازێکی بەهێزی گۆڕانکاری و پێشکەوتن، هەڵگری هیوا لە ناوچەیەکی ئالووز کە ئەوەندە زۆر پێویستی پێیەتی.هه‌ر بۆیه، سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی وشاندی كوردستان په‌یامی گشتی گه‌لی كوردستان بوو بۆ عێراق.