لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە بەرازیل 14 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە فڕۆکەیەک لە جەنگەڵەکانی ئەمازۆنی بەڕازیل کەوتە خوارەوە و ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ویڵسن لیما، پارێزگاری ویلایەتی ئەمازۆنا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەم ڕووداوە گوتی: زۆر بەداخەوەم بۆ گیانلەدەستدانی 12 سەرنشینی ئەم فڕۆکەیە و دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی.
ئەم فڕۆکەیە کە لە مانائوسی پایتەختی ئەمازۆناوە بەڕێكەوتووە، لەکاتی نیشتنەوەی لە بارسێلۆس تووشی ڕووداو بووە.
هەروەها هێزی ئاسمانی بەڕازیل هێشتا لە هەوڵی ئەوەدایە هۆکاری ڕووداوەکە دەستنیشان بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل