نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس؛ 4 کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونس، ٤ کەسیان گیانیان لەدەستدا.
فوزی ئەلمەسمودی، وتەبێژی دادگای سفاقسی تونس، ڕاگەیاند: "بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی ئەم شارە نوقم بوون، لە ئەنجامدا 3 منداڵ و ژنێک گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاریدا 11 کۆچبەر ڕزگارکراون.
وڵاتانی باکووری ئەفریقا وەک تونس و لیبیا و مەغریب وەک خاڵی ڕۆشتن بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاردەهێنرێن بەهۆی نزیکییان لە دەریای ناوەڕاست.
گوڵان: سەردار خەلیل