بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە فلیپین ڕوویدا
لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی نامواک لە فلیپین ڕوویداوە.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووری ٧٣ کیلۆمەتر لە باکووری ناوچەی نامواک بووە.
بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان ئەم بوومەلەرزەیە کە لە قوڵایی ٤١.٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکی لێنەکەوتووەتەوە.
هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لەم وڵاتە ڕوویدا.
گوڵان: سەردار خەلیل