حەشد چی لە کوردی دەوێ؟

حەشد چی لە کوردی دەوێ؟

پسیارێكی لۆژیكی و ژیرانە و گرنگ ئایا بۆچی حەشدی شەعبی دژی كوردستانەو دژی ئاڵا و ڕەنگ و دەنگ و بوونی كوردستانە؟ ئایا ئەوان چیان لە کورد دەوێ؟
ئەمە دوور لە سۆزو عاتیفە و لایەنگیڕی و ئینتیمای حزبی و سیاسی وەرن با روون بكەینەوە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان ئایا لەبەر ئەوەیە چونكە ئێمە لە كوردستان دژی خەڵكی عێراق و دژی عەرەب و دژی ئاوەدانی عێڕاق و خوشگەزەرانی عێراقین ؟ یان ئایا ئێمە لەبەر بەرژەوەندی تایبەت و تاكەكەسی خۆمان ئەم هەڵوێستە پێچەوانەی ئەوانمان هەیە كە حەشدی شەعبی بە دڵیان نیە لێی نارازین و دژمان دەوەستنەوە؟؟
بۆچی حەشدی شەعبی دژی لایەنێكی كوردییە بەتایبەتر؟ بۆچی لایەنێكی كوردستانی بە جیاكاری (إنفصالي) لەقەلەم دەدەن و بە جاسوس و ناعێراقی و ناپاك بو عێراق لەقەلەمی دەدەن؟ بۆچی دژی هیچ لایەنێكی تری كوردی نین هیچ كات هیچ رۆژێك بینیوتانە بیستوتانە حەشد دژی یەكێتی و دژی گوڕان و یەكگڕتوو كومەڵ و نەوەی نوێ هەڵوێستی پێچەوانەو دژی هەبێت؟ ئەگەر بچووكترین ناكوكیشیان هەبێ ئەوە زۆر روون و ئاشكرایە كەوا لەسەر بەرژەوندی تاكەكەسی و بەرژەوەندی ماددی و پوست و پلە بووە هیچی تر نا ئەوە زۆر بە روونی دیارەو ئاشكرایە مەگەر خەڵك خۆی لێ گێل بكات بەڵام وەرن با بپڕسین وببینن ئایا ناكوكی و دژایەتی و كێشەی حەشد لە گەل كوردستان بەگشتی لەسەر چیە و بۆچیە؟؟
ئەگەر من هەرچی بڵێم لەوانەیە خەڵك بە ماناو ڕامانێكی تر لێك بداتەوە بڵێن ئەمە بەرژەوەندییەكی تایبەتی هەیە بەڵام ئەگەر ناوی من و ئەو شوێنەی كە من ئەم بابەتەی لێ بڵاو دەكەمەوە لاببەن و وەك كەسانێكی ئاكادیمی و دڵسوزو راستگو پاك ئەم ناونیشانە ببینن و بخوێننەوە ئەو كات زۆر بەروونی و ئاشكرایی دەبینن و دەزانن کە دژایەتیكردنی كوردستان بۆچی و لەسەر چیە؟
كوردستان بەدڵی ئەوان نیە چونكە كوردستان نەبووە موڵگەی ئەوان و ناتوانن بێنە كوردستان بەتایبەتیش هەولێرو دهۆك بكەنە مەنزڵگای خۆیان و بەئارەزووی خۆیان ئەوەی ئەوان بیانەوێ بكەن و بڵێن، كوردستان نەچووە ژێر باری داواو خواستەكانی ئێران كە بێ دوودڵی حەشدی شەعبی و هەموو گڕوپەكانیان سەر بە ئێرانن جا ڕاستەوخۆ یا نا ڕاستەوخۆ نەیان توانی بێن لێرە حوسەیینەكانیان بكەنەوەو بە كەیف و ئارەزووی خۆیان تقوساتی خۆیان لێرە بكەن و ئاڵا و هەزاران جۆر یادو بوونە لە هەولێرو دهوك بەرز رابگرن و رۆژانە گەنجی كورد ئازار بدەن و سووكایەتی بە ڕەمزو ئاڵاو موقەدەساتی كوردستانی بكەن لەهەمووشیان گڕنگتڕ قیادەی حەكیمانەی كوردستانی کەڕێگەی نەدا جمووجووڵ و فراوانكردن و پەڵهاوێشتنی حەشد بە ناوی ئێران و لەبەرژەوەندی ئێران بە ناو خاكی كوردستاندا تێپەڕببێت كە بەڕای خۆم ئەمەیان خالی
سەرەكی و گڕنگ و وەرچەرخانە بو ئێران و ڵایەنگرانی كەوا زوور پێی پەست بوون و دڵگران بوون پێیان هەرس نەكرا و ئەوان بە هیچ شێوەیەك نایانەوێ كوردستانێكی ئازاد سەربەخۆ بەرەو پێش چوو ئاوەدان ببینن دەیانەوێ وەك شارەكانی باشوور پیس و پوخلەوات هەبێ بەئارەزووی خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست ئەوەی بیانەوێ و داوایان لێ دەكرێ ئەنجام بدەن بێ ڕێگڕی وبێ كێشە بۆیە لێرە لە كوردستان ئەگەر چی شامی شەریفیش نەبێ بەڵام هەموو دونیا شاهیدی جیاوازی نێوان ئێمەو ئەوانە بۆیە ئەوان زۆر پێی قەڵس بوون كاتێك گەنجانی ئەوان دێن بۆ هەولێر دەبینن تێدەگەن كەچی دەگوزەرێت لای ئەوان تێدەگەن كە لە خۆ دان و خۆ لە قوڕ وەردان و شینی و گری ئەوان بەهیچ ناگەیەنن تەنها خۆڵ لەچاوكردنی خەڵكی ڕەش و رووتەكەی خۆیانە جا بۆیە ئەوان تڕسی ئەوەیان هەیە ئەم خەڵكە وەك بەهاری عەرەبی لێیان هەستن و تەفرو تونایان بكەن واتە بەكورتی و پوختی هەبونی حەشد لە كوردستان نابێ چونكە وەك ئوتومبێلێكی خەراپ هیچ مەرجێكی سەڵامەت و تەندروستیان تێدا نیە.

Top