بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە کۆنگۆ دەیان کەس کوژران
بەهۆی ململانێكانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی دژ بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک، ٤٨ کەس كوژران.
دوێنێ هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەستوەردانیان کرد لە ناڕەزایەتییەک دژی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن گرووپێکەوە ڕێکخرابوو.
گروپێکی مەسیحی- ئەنیمیست داوایان لە شوێنکەوتووانی خۆیان کرد بچنە ناو بنکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئاشتیپارێز بکەن.
لەو چوارچێوەیەدا ئەم گرووپە ئایینییە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە ماڵی بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لەم ناوچەیە دەستنیشان کردووە و ئامادەکاری دەکەن بۆ تاڵانکردنیان.
گوڵان: سەردار خەلیل